ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ئەم ڕۆژانەدا کە ئیسرائیل لە هیرشە بەردەوامەکانی حزبوڵڵای لوبنانەوە هاتووەتە تەنگ و ئەگەری بەرز بوونەوەی زیاتریش لە ئارادایە، سەرەنجەکان بۆ لای توانی بەرخۆدان و چەکەکانی ڕاکێشراوە.
لە خوارەوە کورتەیەک لە توانی سەربازی بەرخۆدان باس دەکرێت:
تۆپی دژە ئاسمانی
تیرە 57 میلی مەترییەکانی دەتوانێت ئامانجە ئاسمانییەکان لە بەرزایی 6000 مەترییەوە بپێکێت و توانای بینی لە شەوی هەیە.
مووشەکی لەسەرشان هاویشتن و سیستەمی مووشەکی
سام2، سام 14، سام 16 و 17 و 22 و 8 لە ئەم جۆرەن کە مووشەکێکی زەوی بە ئاسمان بە بەرزایی کەمە و سیستەمی ڕێنوێنی دۆزینەوەی گەرماشی هەیە و هەر کام لە ئەو جۆرانە تایبەتمەندی جیاوازتریشیان هەیە.
لە برکان ەوە تا کورنت و ئەڵماس
لە شەڕی غەززە برکان وەکوو مووشەکێکی قورس بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر بۆ ئیسرائیل. کورنت هەم لە ئەم چەند مانگە و هەم لە شەڕی 33 ڕۆژە بەکار هێنراوە. حزبوڵڵا لە مانگی گوڵانی ئەمساڵیشدا مووشەکی ئەڵماسی لە دژی ئیسرائیل خستووەتە کار.
توانی درۆنی سەرسووڕهێنەری حزبوڵڵا
گرینگترین درۆنەکانی حزبوڵڵا بریتین لە :
ئەبابیل مێرساد: بۆ کاری چاوەدێری، ناسینەوە و پەروەردەیی بەکار دەهێنێرت.
شاهێد 129: بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2012 نمایش درا و هاوشێوەی درۆنی هرمس 450 ی ئیسرائیلە و پێویستی بە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ نییە.
موهاجر: توانایی ڕێنوێنی لەیزری هەیە.
یاسر: بۆ ئەنجامی ڕاسپاردەی ناسینەوە و تاکتیکی بەکار دەهێنێرت و توانای ناسینەوە لە شەوی هەیە.
دەوترێت کە حزبوڵڵا چەند مۆدێل درۆنی دیکەی هەیە کە هێشتا نیشان نەدراوە.
ترسی ئیسرائیلییەکان لە توانی سەربازی حزبوڵڵا و نیگەرانی لە بەرەوڕوو بوونەوە
گیورا ئایلاند سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل چەند ڕۆژ لەمەوپێش دانی بە توانای سەربازی بەرخۆدانی لوبنان نا و حزبوڵڵای سوپایەکی پێشکەوتوو و بێ وێنە وەسف کرد و دانی پێدانا کە حزبوڵڵا 70 بۆ 80 هەزار هێزی ڕێکخراو، پەروەردەکراو و تەیاری هەیە.
Your Comment